لە هەولێر زیاتر لە 31 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو خەرج دەكرێت

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 31 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی چەند پرۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە لە ڕێكەوتی 21//2021 بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەرچووە، لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، رەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی بڕی (31،340،000) تەنیا سی و یەك ملیۆن و سێ سەد و چل هەزار دینار بۆ پەرەپێدانی چەند پرۆژەیەكی ئاو لە شاری هەولێر كە ئەو پارەیە بۆ كڕینی گازوایل و ئامێر بۆ پرۆژەكان بەكار دەهێنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button