بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و ئاگرێک کەوتەوە

لڤین:

لە سنووری شارۆچكەی ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی تەقینەوەی مین، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و ئاگرێکیش لە شوێنی تەقینەوەکە کەوتەوە.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە سنووری گوندی (گابەراو)ی سەر بە شارۆچكەی ماوەت، بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە، هاوڵاتییەك گیانی لەدەست داوە و هاوکات ئاگرێكی فراوانیش كەوتەوە و ڕووبەڕێکی زۆری پووش و پاوان سووتاوە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

وتیشی: کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە و بە هاوكاریی دانیشتوانی گوندی (گابەراو) دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button