باری کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی لە شارەکانی هەرێم

لڤین:
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی خستەڕو و بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیەکەش سبەی لە زۆر بەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ لە هەولێر، نزمترین پلەی گەرما 24 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای 41 پلە دەبێت، سبەی نزمترین پلەی گەرما 25 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای 42 پلە.
هەروەها لە سلێمانی ئەمڕۆ، نزمترین پلەی گەرما 24 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای 43 پلە، سبەینێش پلەکان بەجێگیری دەمێننەوە و نزمترین پلەی گەرما 24 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای 43 پلە.
لە دهۆکیش، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما 24 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای 40 پلە، سبەی نزمترین پلەی گەرما 24 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای 41 پلە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان ، لە کەرکوک نزمترین پلە 27 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما 46 پلە، سبەی نزمترین پلەی گەرما 28 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای 47 پلە.