ئەو ژنەی سیخوڕی بەسەر ئەمریکاوە دەکرد بە 33 ساڵ زیندانی سزادرا

لڤین:

ئەو ژنە وەرگێڕە سەربازییەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکییەکان کاری دەکرد و لە ھەولێر بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیر کرا، لە لایەن دادگایەکی ئەمریکاوە بە 33 ساڵ زیندانی سزادرا.

دادگای ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریکی، 23 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ئافرەتە ئەمەریکییەدا سەپاند کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە هەولێر دەستگیر کرابوو، بە تۆمەتی ئەوەی لەکاتی ئەرکەکەیدا پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی لوبنانی هەبووە و زانیاری نهێنی دەربارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق داوە بەو پیاوە لولبنانییە و پیاوەکەش پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی هەبووە و زانیارییەکانی بۆ ئەو گرووپە گواستووەتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، لەساڵی 2019 مریەم تەها تۆمسن، تەمەن 63 ساڵ، لەساڵی 2006 ەوە تاوەکو 2020 وەکو وەرگێڕ لەگەڵ ‌هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە هەولێر کاری کردووە و پاشان لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لە سەرەتای 2020، مریەم زانیاری لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە و ئەو کەسانەشی بەشداربوون تێیدا داوەتە کەسە لوبنانییەکە، جگە لەمەش لەکاتی دادگاییکردنەکەیدا دادوەر بەوە تۆمەتباری کردووە کە لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019 ەوە دزەی بەزانیارییەکان کردووە لەسەر ناو و شارەزایانی سوپای ئەمەریکا لەعێراق.

لەدوای بڕیاری دادگاش، وەزارەتی دادی ئەمەریکا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، مریەم بەو کارەی متمانەی گەلی ئەمەریکای لەدەستداوە و بە کردەوەکانیشی ئاسایشی ئەمەریکای خستووەتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button