وەزارەتی پەروەردەی پارتی

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی ژوان ئەحمەد سەعید
كێشەكە لەوەدا نیە كە لە 24 پرسیاری تاقیكردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی، 14 پرسیار لەسەر هەژاری موكریانی دەهێنرێتەوە، بەڵكو كارەسات ئەوەیە ئەگەر پلە بەندیەك بكرێ لەناو شاعیر و رۆشنبیرانی كورد، ئەوا هەژار رەنگە لە ریزبەندی زۆر دواوە بێت، چ لەروی بەهای كارەكانی، چ وەك كەسایەتی و سەنگی كەسایەتی.
لەوە خەمتریش ئەوەیە، لەسەدا 58 وەڵامەكانی تاقیكردنەوە تەنیا دوو ووشەت پێویستە ( هەژاری موكریانی)، تۆ بڵێی ئەم دوو ووشەیە چ دەوڵەمەندیەكی مەعریفی بخاتە سەر پاشخانی خوێندكار..
سەمەرە ئەوەیە: لەم تاقیكردنەوەیە 47 لاپەرە داخڵ بوە
سێ شاعیری گەورەی تیایە
پیرەمێرد، نەوەی یەكەمی رۆشنگەری كورد
وەلی دێوانە
حاجی قادری كۆیی
لەوەش گاڵتەجاڕیتر، لە كۆی ئەو 47 لاپەرەیە، تەنیا یەك لاپەرە باسی هەژاری تیایە، لەو لاپەرەیە 14 پرسیار هاتۆتەوە؟!!!
سەمەرەتر:
پرسیارێك دەڵێت: ئازادیخواز و پێشكەوتنخواز و ئاشتیخواز بوە.. وەڵامەكە هەژارە
لە پاڵیدا ئەم ناوانە نوسراون: سەبری بۆتانی، شێركۆ بێكەس، وەفایی
باسی ئەوانی تر ناكەم بەڵام لە باوكی شێركۆوە باسیكەین:
هەژار ئەگەر : 27 قەڕن بژیایە لە نیشتمانپەروەریدا نەیدەتوانی بگاتە تۆزی پێی شیعرەكەی 27 ساڵەی بێكەس
هەژار تەمەنی نوحی هەبوایە: نەیدەتوانی لە یادەوەری هیچ كوردێكا هێندەی: ئەی وەتەن مەفتونی تۆم .. بمێنێـەوە
بێتە سەر شێركۆی مەزنیش:
هەژار بە خەونیش ناتوانێ هێندەی شێركۆ ئاشتیخواز بێ
هەژار بە خەیاڵیش ناتوانێ بگات بە ئاستی شێركۆ لە ئازادیخوازی
بۆ پێشكەوتنخوازیش، تەنیا بەراوردی شیعرەكان بكرێ تێدەگەیت لە رۆیشتن لە شێركۆوە بۆ هەژار شیعرەكان چەند هەژار دەبن و چ خەراباتێكە
هەژار ئاشتیخواز بوە؟؟
ئەم وەڵامە بۆ هەژار پەرستەكانی وەزارەتی پەروەردە!!
هەر لەسەر ئەم بێحورمەتی كردنە، ئەگەر شتێك هەبێ بەناوی یەكێتی نوسەران، پێویستە هەڵوێست وەربگیرێت
ئەگەر شتێ هەبێ بە ناوی شاری رۆشنبیری، پێویستە خۆپیشاندانی نارەزایی بەرامبەر بەم بێ پەروەردەییەی وەزارەتی پەروەردە بكرێت
هەژار لەبەر یەك هۆ ئەم بایەخەی پێ دەدرێت، ئەویش چونكە هاوڕێی مەرحوم مەلا مستەفا بوە و شانامەیەكی بە باڵای مەرحوم مەلا مستەفادا گوتوە.
ئایا وەزارەتی پەروەردە، ئەركی پەروەردەیە، یان بوە بە جوجكهەڵهێنەر بۆ پەروەردە كردنی كادری پارتی لە داهاتودا.
بۆ نوێنەرانی یەكێتی و گۆڕانیش لەو وەزارەتە: پارشێوتان باش و لە بێخەبەران پەڵپینە سەڵاوات


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button