لە چەند خوێندنگایەک پرسیاری تاقیكردنەوەكان دەدزرێن

لڤین:
لە دوو خوێندنگای شاری سلێمانی پرسیاری تاقیكردنەوەكان دەدزرێن و زیاتر لە 10 خوێندكاریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون.
لە دوو خوێندنگای شاری سلێمانی، پرسیاری تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلەكانی (7، 8، 10، 11) دزراون، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانیشەوە زیاتر لە (10) خوێندكار دەستگیركراون.
بە پێی بەدواداچوونەكانی “درەو میدیا” لە هەردوو قوتابخانەی (نەوەی نوێی بنەڕەت)ی و (ئامادەیی هەكاری كوڕان)ی سەر بە پەروەردەی سلێمانی ئەو پرسیارانە دزەیان پێكراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەیان تێدا دەكرێت.
پرسیارە دزە پێكراوەكان لە وانەكانی ( كوردی و زانست)دا بووە كە رۆژی یەكەم و دووەم (23 -22)6/2021 بەڕێوەچووە.