دوو چەكداری داعش دەستگیركران

لڤین:

دوو چەكداری داعش كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون لە كەركوك دەستگیركران.

لە ڕاگەیەنراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بڵاویكردەوە، “دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوون، تیمەكانی هەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی ناوخۆ لە شاری كەركوك ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا و دوو تیرۆرستی مەترسیداری داعش دەستگیركران”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی، لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕوونیشیکردوەتەوە کە ئەو دوو تۆمەتبارە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون، لە ئێستاشدا دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button