حسێن یەزدان پەنا: کار بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین

لڤین:
سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان رایگەیاند ئەوان کار بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و پێشوایە ریفراندۆمی هەرێم سەرکەوتوو بووە.
حسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان -(پاک) دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: ئه‌مه 13 جار بوو له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوو بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆک کۆمار کراوه له ئێران‌دا، یه‌که‌م ساڵه‌کان نه‌بێت واته ده‌یه‌ی یه‌که‌می شۆڕشی ئێران، هه‌تا ئێستاش هه‌ڵبژاردنی دیموکراتی نه‌کراوه، ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌میشه ئه‌وه نه‌بووه که به‌پێی سندوقه‌کانی ده‌نگدان بوو بێت.
حسێن یەزدا پەنا دەشڵێت: بایکۆتی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان به‌رهه‌می دوو فاکته‌ره، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه خه‌ڵک بۆخۆی له‌ناوخۆی وڵات‌دا له‌هه‌موو کاتێک نا‌ئومێد تر و بێهیواتره به به‌رده‌وامی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و ئه‌و حکومه‌ته، دووه‌م ئه‌و کاره شلگیرانه‌ی که هه‌ر حیزبێک له‌لای خۆیه‌وه یه‌کێک له‌وانه کاری چالاکانه‌ی پارتی ئازادی کوردستان که هه‌وڵێکی زۆرماندا به‌خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆمان بڵێن ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ گروپی نه‌ته‌وه‌یی فارس هه‌ڵبژاردنێکی ئاوا نادیموکراتی بێت ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا هیچ نییه.
یەزدان پەنا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە و بە نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەناسرێت ئەوەشی وت” سنوربه‌ندیه‌کی فکری ئێمه پارتی ئازادی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه له‌شتێکدایه ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێبازێکی نه‌ته‌وه‌یی بیرده‌که‌ینه‌وه بنه‌ماکه‌ی ئه‌وه‌یه،جێگۆڕکێی ده‌سه‌ڵاتداران له تاران فڕی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورده‌وه نییه، ئه‌م گوێزانه‌وه‌یه‌ی هه‌رچه‌ند ساڵ جارێک که‌سێک له تاران بۆ کۆشکی کۆماری هیچ ده‌ردێکی ئێمه ده‌وا ناکات”.
سەرۆکی پارتی ئازادی وتیشی: پرۆژه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌خه‌باتێکی یه‌کگرتووانه، وه به‌په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و ده‌وڵه‌ته‌کانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که خۆیان به‌پابه‌ند به دیموکراتی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانن، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌لانی بنده‌ست ئێمه پرۆژه‌که‌مان ئه‌وه‌یه که گه‌لی ئێمه بتوانێت له ڕیفراندۆمێکدا چاره‌نوسی خۆی دیاری بکات.
سەبارەت بەوەی چۆن ئەو بار و دۆخە دروست دەبێت کە ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن؟ وتی “ئێمه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئینجا ئه‌وه یان له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ربه‌ره‌کانێی سیاسی و سه‌ربازی و جه‌ماوه‌ریی گه‌لی ئێمه له‌گه‌ڵ تاران‌دا ئه‌وه به‌دیدێت به پاشه‌کشه‌کردنی ئێران یان خودی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌نێو قه‌یرانه‌کانی خۆیدا توشی داڕمان ده‌بێت و ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ڵده‌که‌وێت یان حاڵه‌تێکی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه دروست ده‌بێت و ئه‌و حاڵه‌ته ڕووده‌دات، له حاڵه‌تی ڕیفراندۆمدا حیزبی ئێمه داوا له‌خه‌ڵک ده‌کات که ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بده‌ن، واتە سەربەخۆیی کوردستانی ئێران”.
ئەو رایدەگەیەنێت کە پێچەوانەی رەخنەگرانە لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: من به‌پێچه‌وانه‌ی رای زۆربه‌ی که ڕه‌خنه‌گری ڕیفراندۆمن ده‌ڵێم نه‌خێر ئه‌زموونی ڕیفراندۆم ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، ئه‌رکی ڕیفراندۆم بریتیه له‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانێت ئازادانه بچێت ده‌نگ بدات، خه‌ڵک ئازادانه چوو ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان داوه، ده‌بێت بڵێن ئاکامه‌کان بۆچی وایلێهات، ده‌بێت بڵێن ده‌نگی ملیۆنان مرۆڤ زه‌وتکراو و پێشێل کرا؟