ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆرتەی کەناڵێکی عێراقی کە حکومەتی هەرێم بەرپەرچێدایەوە

لڤین:
ڕۆژی (٢٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ )، كه‌ناڵی (الحرة – العراق) ڕاپۆرتێكی له ماڵپەڕەکەیدا بەم ناونیشانه بڵاوكراوه‌ته‌وه “له‌گه‌ڵ هۆشدارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ولێرو ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا..ئایا هه‌ره‌شه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان كورده‌كان له‌ئارادایه؟”
جێگەی ئاماژە پێدانە، له‌و راپۆرته‌دا كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه و پێشبینیی كردووه كه شه‌ڕی نێوان كورد و كورد کە مەبەستی ( پارتی و پەکەکە )ـیە روو بدات.
له بەشێکی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه،” حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له مانگی نیسانی رابردوودا ده‌یان لایه‌نگری پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌ستگیر كرد كه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم خۆپیشاندانیان كردبوو”.
لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا باش لە گرژی و ئاڵۆزیەکانی چیای مەتین کراوە و ئاماژە بە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کراوە کە بەبێی ڕاگەیەندراوەکە لە ٨ی حوزەیران لەو گرژی ئاڵۆزیانەدا هێزێکی پارتی لەو چیایە پێج پێشمەرگەی لێ شەهید دەبێت.
ئەدیب جعفر بەڕێوبەری ناحیەی درکار لە پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە،” هێزەکانی پەکەکە دەستیانگرتووە بەسەر هەندێ ناوچەدا و لەوێوە لە هێزەکانی پێشمەرگە دەدرێت”.
شرۆڤه‌كاری سیاسیی توركیا، بەناوی ( به‌كیر ئاتاجان ) له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا كه‌ناڵی حوڕه‌دا ناوی هاتووه لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە،” توركیا پشتیوانی له پارتی ده‌كات و دژایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێده‌كات، ده‌شڵێت هه‌ر خودی توركیا مووچه هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نێرێت”.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌ناڵه‌كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی توركیا بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان كورد و كورد.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکە چاودێرێکی سیاسی بە ناوی ( هیوا عوسمان )، ئاشکرای کردووە،” توركیا له هه‌وڵدایه شه‌ڕی نێوان كوردی عێراق و كوردی توركیا به‌رپا بكات، ئامانجه‌كه‌شی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمه، ئینجا كه ئه‌مه‌ی بۆ چووه سه‌ر توركیا به‌نیازه به‌جیهان بڵێت كه خه‌ڵكی هه‌رێم ناتوانن ئیداره‌ی خۆیان بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بكات به بیانوو بۆ ده‌ستوه‌ردانی خۆی”.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە:
هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبارەی ئەم ڕاپۆرتەوە بخوێنەوە
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21