هەفتەی داهاتوو بە ئامادەبوونی حکومەت پەرلەمان کۆدەبێتەوە

لڤین:

عبدوالستار مجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی، سەردانی خاتوو ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان کرد .

ئاماژەی بەوەیشداوە،” سەردانەکە بەمەبەستی گفتوگۆ بوو سەبارەت بەو پرۆژە یاسایانەی کە فراکسیۆنی ئێمە لە ڕابردوودا پێشکەشی کردوون، بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا دوانیان بخرێنە بەرنامەی کار”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریدا هاتووە،”هەروەک داواشمانکرد کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و گفتوگۆ لەبارەی موچە و بودجەوە بکرێت و بەربەستەکانی بەردەم ڕۆڵ بینینی پەرلەمان لە چاودێری و لێپرسینەوە لاببرێن و بە ئەرکی خۆی هەستێت”.

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەداوە،” هاوکات بۆ بابەتی موچە و بودجە و داهات و چەند بابەتێکی دیکەش، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button