گەرمیان خالید گڕاوی:

ئێمە گەورەمان کردن.!

لڤین: گەرمیان خالید گڕاوی

ھاوینێکی گەرم و وشک بوو وەک ئێستا، داوەتی ئاھەنگی ھاوسەرگیری ھاورێیەک بووین لە یەکێک لە ھۆڵە دیار و زۆر تازەکانی ئەوکات، قاقای پێکەنینی بوک و زاوا لەولاوە ھەڵپەرکێی گەرم، تۆزێک خوارتر دانیشتنی خێزانی و گەنجی جوان جوان، تێکەڵ بوونی تەواوی ڕەنگەکان، لەناکاوێک چاو بەعینەک و قات رەش ھاتنە ژوورەوە رێگایان بۆ ژنێک خۆشدەکرد، فەرموو فەرموو دەستی پێکرد!

دیاربوو خاتوون(ژنە مەسئولێک) بوو، تەشریفی ھێنابوو بۆ ئاھەنگەکە، ئیتر خوا ھەڵناگرێ نەیتوانی دانیشێ لەسەر ئەو کورسی و مێزانەی بۆ ئامادەبووان داندرابوون، چاوەرێی کورسی (ڤی ئای پی) دەکرد.

کات تێپەری نزیکی بیست دەقەیەک بەس بەخێرھاتنی خاتوون دەکرا.! تەنانەت کاتی نان خواردنیش عەرزی تازەی نیشاندا و بەبێزەوە ووتی: نایخۆم.

سەرەرای ھەموو بێ ڕێزی و خۆبەزل زانییەکەی، چەندین دەمانچەی باشی کردە شاباش و ھەدییەی ئاھەنگەکە.

ساڵانێکی زۆرە دیاردەی خۆ بەگەورەزانین بڵاوبۆتەوە ئەم دیاردەیە بەتایبەت لەنێوان ژن و منداڵە دەوڵەمەندەکان و منداڵی مەسئول و ژنە مەسئولەکانن.

تەواوی ئامانجیان لەم دیاردەیە بریتیە لە:

  • بڵاوکردنەوەی بێئەخلاقی و بەدرەوشتی.
  • شکاندنی یاسا و نەھێشتنی پیرۆزی و سەروەری یاسا.
  • بەھەدەردانی سامانی گشتی و شەرعیەتدان بە تاڵانیەکانیان.
  • ئاسایی پیشاندانی مامەڵەکردن لەگەڵ مادەی قەدەغەکراو و چەک.
  • دوروستکردن چینایەتی و بڵاوکردنەوەی بیرو باوەری خۆ بەزل زانین.

ئەمانەوە دەیان کاری قێزەوەنتر..

کە بەپی یاسا نەک قابیلی قبوڵ نین بەڵکو شایەنی تەمبێکرن و دورخستنەوەن، بەڵام نابێ بیرمان بچێت ئەوەی ئەوانەی گەورە کرد خۆمان بووین، بە چەپڵەکانمان بە فەرمووکانمان، بە دەستخستنە سەرسنگمان بۆیان، بە بێ دەنگیەکانمان لەئاست تەواوی لادان و سەرپێچیەکانیان، ئێمە گەورەمان کردن، ئەواون بچووکن شایەنی گەورەکردن نەبوون.

شسەرنج بدەن کاتێک ئەو بەناو مەسئولانە یان ماڵ و منداڵەكانیان سەفەرێک دەکەن چۆن دەسوڕێنەوە و ھەڵسوکەوت دەکەن.؟.

بێگومان زۆر ڕوونە وەڵامەکە بەوپەری سادەیی و بێ ھیچ پاسەوانێک، کەواتە ئەوان پاسەوان و پۆز و خۆبەگەورە زانینیان تەنھا لەسەر ئێمە تاقی دەکەنەوە، چوونکە ئێمە گەورەمان کردوون.

پێویستە بەئاگابێینەوە لەوەی چیدی گەورەیان نەکەین و بیانھێنینەوە ئەو ئاستە نزمەی کە شایەنیانە، ڕووبەرووی یاسایان بکەینەوە بەمەش دەتوانین ووردە ووردە سەروەری بۆ یاسا بگەرێنینەوە بە ڕەچاو نەکردنی چ حزبێکە چ ئاستێکە چ لایەنێکە.

ئەگەر سەروەری یاسا بپارێزن یاسا دەتوانێت و دەزانێت چۆن لەسەر شەقام ببێتە مەترسی بۆ نەھێشتنی تاوان.

ئەگەر دەشتانەوێ کوردستان وێرانتر بکەن، فەرموون ھەرچی کەیسە وەک ھەمیشە بەلارێدا ببەن.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button