رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی:

پاراستنی پارتی لە هەولێر و دهۆک بەبێ فەرمانی دادوەر رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی دەستگیركردوە

لڤین:

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکی ( ٩ ) لاپەڕەیدا ڕایگەیاندووە،”  پێویستە دەسەڵاتداران لە هەرێمی كوردستانی عێراق كۆتایی بێنن بە سەركوتكردنی ئێستایان لە دژی خۆپیشاندانەكان لەڕێگەی دەسگیركردنی هەرەمەكیی و گێچەڵپێكردن،وە پێویستە دەستبەجێ ئەو دەستبەسەركراوانە ئازاد بكەن-تیایدا ئەوانەی كە پێشتر حوكمدراون لەدادگایی نادادپەروەرانە-بەهۆی بەژداریكردنییان لە خۆپیشاندانەكان یاخود كرداری پرۆفێشناڵانە یان چالاكیی پەیوەست،ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی گوتی.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات،” لەدهۆك و هەولێر لەلایەن پارستنی پارتیەوە لەساڵی رابردوەوە هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانان بەبێ فەرمانی دەستگریكردن دەستیپێكردوەو   تەنها لە پارێزگای دهۆك زیاتر لە  ١٠٠ كەسیان دەستگیركردوەو  بەشێك لەوانەشی لەلایەن هێزەكانی پاراستنەوە دەستگیركراون تا چەند مانگێك بێسەروشوێن بوو. دەشڵێت: كێچەڵ و هەڕەشە لەكەسوكاری دەستگیركراوەكانی بادینان كراوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ یەكەمجار لەبارەی دەستگیركردن و داداگایكردنی رۆژنامەوان و چالاكوانان لە بادینان و هەولێر راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: پێویستە دەستبەجێ ئەو دەستبەسەركراوانە ئازاد بكەن كە پێشتر بەهۆی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكان یان چالاكی لە دادگایی نادادپەروەرانە  حوكمدراون.

رێكخراوەكە لە راپۆرتەكەیدا باسی لەوەشكردوە كە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی  ٢٠٢٠ خۆپیشاندانی بەربڵاو لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو خۆپیشاندەران داوای كۆتاییهێنانیان بە گەندەڵی و داوای خزمەتگوزاریی و  پێدانی مووچە دواكەوتووەكانیان كردوە، دەڵێت: هەڵمەتێكی بەربڵاوی دەستگریكردن دەستیپێكرد لەژێر بیانووی “پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی” لەدژیی چالاكوانان و خۆپیشاندەران و ئەو رۆژنامەنوسانە، لەنێوان مانگەكانی ئازاری ٢٠٢٠ تا نیسانی ٢٠٢١، تەنها لە پارێزگای دهۆك زیاتر لە  ١٠٠ كەسیان دەستگیركردوە، بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان، باكووری خۆرئاوای پارێزگاكە.

هەر بەپێی راپۆتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەنێوان مانگەكانی شوبات و ئایاری ٢٠٢١ چاوپێكەوتنیان لەگەڵ قوربانیان و ئەندامانی خانەوادەی كەسە دەستگیركراوەكان و پارێزەران و كارمەندانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان لە هەرێم ئەنجامداوەو  چاوی خشاندوە بە پەڕاوی دادگا، تیایدا فەرمانی دەستگریكردن و بڕیاری دادگا،  كەیسی ( ١٤ ) دەستگیركراوی بادینانمان تۆماركرد كە لە ٣ رۆژنامەوان و ١١ چالاكوانی سیاسی و كۆمەڵگەی مەدەنی كە هەمویان لەنێوان مانگەكانی ئاب و تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ دەستگریكرابوون، دەركەوت كە لە هەموو كەیسەكاندا (ئاسایش ئاژانسی سەرەكی ئاسایش و هەواڵگریی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، وە هێزەكانی پاراستن ( ئاژانسی هەواڵگری پارتی دیموكراتی كوردستان )، بەشێوەی هەرەمەكی خەڵكیان دەستگیركردوەو لە 6 كەیسدا شوێنبزریان كردون سەبارەت بە بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان یان رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆ یان بەهۆی كاری رۆژنامەوانییان.

رێكخراوەكە لەبەشێكی تری راپۆرتەكەیدا دەشڵێت: بەشێك لەوانەی لەلایەن هێزەكانی پاراستنەوە دەستگیركراون، بۆ ماوەی چەند رۆژ تا ٥ مانگ شوێنبزكراون و ئەمەش بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەتاوان هەژمار دەكرێت، ئەوانەشی ئازادكراون لەترسی تۆڵەسەندنەوە خۆیان ونكردوە.

لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە، دەڵێت: لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٠  هێزەكانی ئاسایش لە دهۆك و لە هەولێر  ٣ چالاكوان و ٢ رۆژنامەوانیان بەشێوەیەكی هەرەمەكی دەستگیركردوە، ئەو ٥ كەسە دواتر لە دادگاییەكی نادادپەروەرانەدا لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بە ٦ ساڵ  زیندانی حوكمدران.

باسی لەوەشكردوە،” دادگای تاوانی دووی هەولێر هەر یەك لەو پێنج رۆژنامەوان و چالاكوانەی بە  ٦ ساڵ زیندانی حوكمدا ( شێروان شێروانی و گوهدار زێباریی و هەریوان عیسا و ئەیاز كەرەم و شڤان سەعید) بەتۆمەتی  زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەروەری هەرێمی كوردستان و تۆمەتباركردنیان بەوەی كە “سیخوڕییان” كردووە لە بەرژەوەندیی لایەنی دەرەكیی، دادگاییەكەشیان شێوێنرا بە پێشێلكاریی گەورەی مافیان بۆ دادگایی دادپەروەرانە، تیایدا نیگەرانییەكان دەربارەی ئەو حوكمانەی كە لەسەر بچینەی ئەو وتانەیان درابوون كە لەژێر ئەشكەجنە لێیان وەرگیرابوون، بەگوێرەی پارێزەران و نێردەی هاریكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق   (UNAMI) كە ئامادەی دادگاییەكان بوون، هەر ٥ تۆمەتبارەكە لە دادگا وتیان كە ئاسایش “دانپێدانانەكان”ی ئەوانی لەژێر ئەشكەنجنەدا تۆماركراوە”.

رێكخراوەكە لەراپۆرتەكەیدا ئەوەشی ئاشكراكردوە كە كێچەڵ و هەڕەشە لەكەسوكاری دەستگیركروەكانی بادینان كراوە، دەڵێت،” ٤ حاڵەتی  گێچەڵپێكردن یان ترساندنی ئەندامانی خانەوادەی ئەو كەسانەمان تۆمار كردووە كە دەستبەسەرن یاخود خۆیان ونكردووە، تیایدا بەهۆی دەستگریكردن یان هەڕەشەی زارەكی”.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا لەبارەی دەستگیركردنی هەڕەمەكی و پێشێلكاری و ونكردنی دەستگیركراوان لەبادینان و هەولێر، ئاشكرایكردوە،” ئەو ١٤ كەیسەی كە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی تۆماریكردوە، هێزەكانی ئاسایش ئەو كەسانەیان لە ماڵەوە یاخود لە شوێین كاریان دەستگریكردوە بەبێ فەرمانی دەستگریكردن یان هەر پەیوەندییەكی رەسمی كە هۆكاری دەستگریكردنەكە روون بكاتەوە، هەروەها چەندین دەستگیركراو ماونەتەوە بەبێ هیچ تۆمەتێك یاخود بە تۆمەتی نەزانراو”.

راپۆرتەكە باسی دۆخی دەستگیركراوەكانی كردوەو دەڵێت،” سێ دەستگیركراویان لەژووری قەرەباڵغ هێڵراونەتەوە بەخۆراكی كەمەوەو هێزەكانی ئاسایش كەسەكەیان بەدرێژایی لێكۆڵینەوەكە بەتەواوی رووتكردوەتەوە”.

باس لەدەستگیركردنی سلێمان كەمال سلێمان كراوە كە خاوەنی نوسینگەی زەوی و زارە و چالاكوانە، دەڵێت،”  لە ٦ ئەیلولی ٢٠٢٠  دوای نەگەڕانەوەی بۆ  ماڵ خێزانەكەی بۆیان دەركەوتوە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە ئاكرێ، دهۆك، دەستگریكراوە، ئەوان دەستیانكرد دوای گەڕان بەدوایدا لەهەردوو ئاسایشی دهۆك و ئاسایشی هەولێر تا ٥ مانگ و ٢٠ رۆژ هیچ زانیارییەكیان پێنەدراوە، ئاسایشی هەولێر پەیوەندییان پێوەكردون و پێیان راگەینادون ئەوان سلێمانیان دەستبەسەركردووە،  دواتریش گوێیان لەدەنگی بوەو پێیوتون “من ئەشكەجنەی سایكۆلۆجی دەدرێم”.

لەبارەی كەیسی رۆژنامەوان شێروان شێروانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت،” كەیسێكی دەستگریكردنی هەرەمەكی و مامەڵەی خراپ بریتیە لە كەیسی رۆژنامەوان شێروان شێروانی لە 3ی تشرینی یەكەمی 2020، چەكدارانی ئاسایشی هەولێر، هەروەها پۆلیسی ناوخۆی هەولێر، چواردەوری ماڵیان گرت و زۆریان لە ئەندامانی خێزانەكەی كرد لە ژوورێكی خانووەكە بمێننەوە، كاتێك ئەوان هەڵیان كوتایە سەر خانووەكە و دەستیان گرت بەسەر لاپتۆپ و كامێرا و تەلەفۆن و دۆكیومێنتەكانی پێش ئەوەی كەلەپچە بخەنە دەستی، ئەو  هێزانە  چەكیان خستە سەر سەری كاتێك ئەو لە ماڵەكەی راكێشرایە دەرەوە”.

دەشڵێت،”كاتێك داوای فەرمانی دەسگریكردنی لێكردن، ئەندامێكی ئاسایش بە جلی مەدەنیەوە دەستنوسێكی بە زمانی عەرەبی پێشكەش كرد كە باسی لە فەرمانی دەستگیركردنی شێروانی دەكرد، بەڵام بەبێ رونكردنەوەی ئەو تۆمەتانەی كە ئەو بەهۆیانەوە دەستگیر كراوە”.

هەر لەبارەی كەیسەكەی شێروان شێروانی لە راپۆرتەكەدا ئەوەشی ئاشكراكراوە،” بەگوێرەی خانەوادە و پارێزەرەكەی، شێروانی خرایە زیندانیی تاكە كەسی بۆ ماوەی  ٦٨  رۆژ لەنێوان مانگەكانی تشرینی یەكەم و كانونی یەكەم و وبەڕووی هەڕەشەو مامەڵەی سوكایەتی پێكەر كرایەوە، تیایدا “دەستدرێژیی  (سێكسی) كردنە سەر خێزانی لەبەرچاوی ئەو”.

هەر لەراپۆرتەكەیدا رێكخراوەكە دەشڵێت،” وای دەبیین كە دەستگریكردنی هەرەمەكی و دەستبەسەركردن و شوێن بزركردنی بەزۆرەملێ و دان بەدادگا و هەڕەشەی دان بە دادگا كەشی ترسی لەناو رۆژنامەوان و چالاكوانان هێناوەتە ئارا لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە دهۆك”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button