کۆبونەوە لەگەڵ زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلام كۆبوویەوە

لڤین:
هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی كۆبوویەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و رۆڵی مامۆستایانی ئاینی كرد.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەمڕۆ پێشیوازی كرد لە مامۆستا مەلا نەجمەدین پێنجوێنی، دەربارەی بارودۆخی گشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و كاری پێكەوەیی و ڕێوشوێنەكانی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان گفتوگۆیان كرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێك لەبارەی كۆبوونەوەكە هاوسەرۆكی یەكێتی بە گرنگیەوە باسی لە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە قۆناغە جیاوازەكاندا كردو وتیشی: بیڕورامان ئاڵوگۆڕ كرد دەربارەی بارودۆخی ئێستا و لە نێویاندا پرسی لامەركەزیی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە بووەتە خواستێكی گشتی.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی “پرسی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و دووپاتمان كردەوە كە كێشەكان پێویستیان بە ڕێوشوێن و چارەسەری ورد و ژیرانەیە، هەوڵەكانیش دەبێت بەو ئاقارە بەردەوامبن و هەمووان پشتیوانی ڕێكەوتن بكەین لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكان و دابینكردنی موچەی موچەخۆران”.
وەك سەرۆكایەتی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی پشتیوانیی بۆ كار و پڕۆژەكانی زانایانی ئایینی و لقی سلێمانی یەكێتییەكە دووپاتكردەوە و داوایكرد مامۆستایانی ئایینی بەردەوام بن لەو ڕۆڵە گرنگ و پێشڕەوەی كە لە كۆمەڵگەدا دەیبینن لە ڕێنماییكردن و هاندانی خەڵك بۆ كاری چاكە و باش.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21