منداڵێکی کورد بەهۆی جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدا

لڤین:
منداڵێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کرێکاریدا و بە هۆی ماندوو بونێکی زۆر ئاوی سارد دەخواتەوە و وبەهۆیەوە جەڵدەی دڵ لێی دەدات.
منداڵەکەتەمەنی لە خوار 15 ساڵانە و لە گوندی (کانیپانکە)ی سەربە شاری بۆکان لە کاتی کارکردندا بە هۆی ماندویەتیەکی زۆرەوە لەناکاو سەهۆڵاو دەخواتەوە و بە هۆیەوە جەڵدەی دڵ لێیداوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی یاسای لە ڕۆژهەڵاتی ئێران هەموو جۆرە کارێک لە منداڵانی تەمەن ژێر 15 ساڵ قەدەغەیە و کرێکارانی تەمەن 15 بۆ 18ساڵیش بە “کرێکاری مێرمنداڵ” دادەنرێن کارکردنیان بە چەندین مەرج ڕێگەپێدراوە.