CPT داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئومێد بەرۆشکی دەکات

لڤین:
رێکخراوی بونیاتنانی ئاشتی CPTی ئەمریکی رایگەیاند، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كە دەستبەجێ ئومێد بەروشكی ئازاد بكات و ئەو تۆمەتانە بكشێنێتەوە.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئومێد بەروشكی ڕۆژنامەوانێكە كە چەندینجار بەھۆی ڕێكخستنی خۆپیشاندان و باسکردن لەدۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکراوە، لەساڵی رابردوەوە ناوبراو زیندانیکراوە و لە چاوەڕوانی دادگاییکردنی دابون.
ئومێد لەلایەن دادگاوە 6 سکاڵای لەسەر کراوەتەوە دوێنێ لە بارەی سی دۆسیەیان سزای ساڵێک زیندانی و 240 هەزار دینار سزای مادی درا.
CPT داوا دەکات دەستبەجێ ئومێد بەروشكی ئازاد بكرێتو دەشڵێت: نابێت وەك تاوانبار بناسرێنرێت لەبەر ئەوەی پراكتیزەی ئازادی ڕادەربڕینی كردوە، ئێمە پشتیوانی دەكەین و هیوامان وایە بەزوترین کات ئازادبكرێت.
سکاڵاکانی سەر ئەو چالاکوانە لەلایەن پارێزگای دهۆک و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆکەوە تۆمارکراون، دوو سکاڵایان بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و ئەوەی دیکەشیان بەهۆی سەرپێچیکردنی ئیداری و فەرمانە کارگێڕییەکانەوەیە.