مانگانە زیاتر لە 800 هەزار موچەی شایان عەسكەری دەدرێت بە سەنگەر عەباس

لڤین:
دادگای هەولێر دۆسیەی شایان عەسكەری و سەنگەر عەباسی یەكلاكردەوە و بڕیارەكەش لە بەرژەوەندی سەنگەر عەباس دەرچوو پێویستە مانگانە پەرلەمانتارەكە 20%ی موچەكەی بداتە سكالاكارەكە.

دادگای هەولێر سكاڵای ئەو كوڕەی لە كاتی خۆپیشاندانی فەرمانبەراندا لەگەڵ شایان عەسكەری قسەیان بەیەكتری وتبوو یەكلایی كردەوە و بەپێی بڕیارەكە دەبێت شایان عەسكەری بە بڕی 7 ملیۆن و 170 هەزار و 500 دینار قەرەبوو بداتە سەنگەر عەباس.

دادگا شێوازی پێدانی ئەو بڕە پارەیەی یەكلایی كردووەتەوە و پێویستە مانگانە پێنج یەكی موچەی شایان عەسكەری دەبڕدرێت و دەدرێت بە سەنگەر عەباس كە بڕەكەی 808 هەزار دینارە.

لە ساڵی 2018دا لە كاتی خۆپیشاندانی فەرمانبەران شایان عەسكەری وەك پزیشكیك بەشداریكردبوو، بەڵام سەنگەر عەباس و كەسێكی دیكە هەوڵیاندا مۆبایلەكەی لێ وەرگرن بۆ ئەوەش گرژی لە نێوانیاندا دروست بوو شایان عەسكەری روبەڕویان بویەوە و قسەی پێوتن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button