وەزارەتی كارەبای عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ وێستگەیەكی كارەبای بە كۆمپانیای كار فرۆشتبێت

لڤین:

وەزارەتی كارەبای عێراق بڵاویكردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵێك هەبووە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی سەبارەت بەو گومانانەی كە گوایە وەزارەتی كارەبا دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی لە بەسرە فرۆشتووە بە كۆمپانیای ئەهلی، كە پێشتریش ئەو هەواڵەمان رەتكردووەتەوە.

وەزارەتی كارەبا لە بەیاننامەیەكدا دشڵێت: كۆمپانیای كار پێشتر هەلی وەبەرهێنانی پێدراوە بە بڕیاری ژمارە ٩٠ی ساڵی ٢٠١٤ی ئەنجومەنی وەزیران، بە بنیاتنانی وێستگەیەكی وەبەرهێنانی وزەی كارەبا بە توانای ٣هەزار میگاوات. دواتر وەبەرهێنانی هەردوو وێستگەی (شەتی بەسرە و ڕومێلە)ی پێ دراوە بۆ وەرهێنان تیایاندا، بە توانای بەرهەمهێنانی ١٤٠٠ میگاوات، پاشان تەواوكردنی توانای دواتر بە سنوری ١٦٠٠ میگاواتی دیكە لە ناوچەی دیكە، كە تا ئێستا ئەو هەنگاوە نەنراوە و تەواو نەكراوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمپانیای كار پێشنیازێكی كردووە، بۆ ئەوەی تووشی بەریەككەوتن و كێشە نەبن لە ئەنجامی بوونی لایەنی دیكە كە كاردەكەن لە هەمان شوێن، بە پشتبەستن بە كەلوپەل و پێداویستی وەبەرهێن، بۆ بەردەوامبوونی كارپێكردنی كەلوپەلی وەزارەت، بۆ دروستكردنی وێستگەیەك بە هەمان توانای كە هەبووە بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی كارەبا لە هەر شوێنێك كە وەزارەتی كارەبا پێی باشە.

هاوكات وەزارەتی كارەبا لە بەیاننامەكەدا دووپاتیكردووە، كە هیچ نیەتێكی نییە بۆ فرۆشتن یان مامەڵەپێوەكردنی هیچ وێستگەیەك لە وێستگەكانی، بەداخەوە بابەتەكە خراوەتە بواری موزایەدە كردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button