وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیاریدا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیاریدا بەوەی دەوامی نۆرە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانیدا نەهێڵێت و دەوم ئاسایی بکاتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە گەشتاندنێکدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان و بەش و هۆبەکانی دیوانی وەزارەتی، بە ژمارە ( ٧٤٠٢ ) کە دەرچوە لە بەرواری ( ٢٢ / ٦ / ٢٠٢١ )، ڕایگەیاندووە،” لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر ڕایی کردنی کاروباری هاوڵاتیان.

بڕیارماندا بە،” نەهێشتنی دەوامی نۆرە ( تناوب ) ی فەرمانبەران و پابەندبوونیان بە کاتەکانی دەوامی فەرمی ڕۆژانە بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بەرامبەر بە فەرمانبەری سەرپێچیکار بۆ جێبەجێ کردن لەگەڵ ڕێزدا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button