ئاسایشی سلێمانی:

ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنرێت بۆ هەڵکوتانە سەر هێزە ئەمنیەکان

لڤین:

لڤین:

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی و لەبەردەم هۆتێل ئەبوسەنا شەڕە تەقە لە نێوان چەند هێزێکدا درووست بوو، هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس لەلایەك و هێزەكانی كۆماندۆی سەربەجەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یش لە لایەکی دیکە، لە ئەنجامی شەڕێکی ٢٠ خولەکیدا ١١ پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە برینداربوون و بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان لە شەڕەکەدا چەکی کڵاشنکۆف و بیکەیسی و تەنانەت دۆشکەش بەکارهاتووە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاندووە،” شۆفێرێک پابەندنابێت بەڕێکارو رێنماییە ياساييه كان و پاش گرفت دروستکردن ، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون”.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە

سەعات ( ١١:٣٠ ) شەوی ٢١/٢٢/ ٦/٢٠٢١

ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەئەرکێکی رەسمیدا بوون ، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار .

شۆفێرێک پابەندنابێت بەڕێکارو رێنماییە ياساييەكان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوە و سەرئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزەكانى فرياكەوتنى بەڕێوەبەرابەتى پۆليسى سليمانى برينداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی چارەسەر .

ئێمە لە کاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین رێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button