سزا بەسەر چالاکوانێکی دیکەی بادیناندا سەپێنرا

لڤین:

ئومێد بەرۆشكی، یەکێکی دیکە لە چالاکوانە دەستگیر کراوەکانی بادینان لەلایەن دادگاوە سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمرۆ دانیشتنی دادگایکردنی ئومێد بەرۆشكی چالاکوانی بادینان بەڕێوەچوو، لە پڕۆسەی دادگایکردنەکەدا دادگا سێ سكاڵای ڕووبەڕوو کردەوە، سكاڵای یەكەم بەشەش مانگ زیندانی كردن و بۆ سكاڵای دووەم بەهەمان شێوە بەشەش مانگ زیندانی كرد و بۆ سكاڵای سێیەم بە 240 هەزار دینار سزادرا.

بەپیی زانیارییەکان دادگایكردنی ئومێد بەرۆشكی بەپێی ماددەی دووی یاسای بەكارهێنانی  ئامێرەكانی پەیوەندی كردن بووە و سزادانەکەشی بە تۆمەتی “خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن” بووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی شارپرێس، تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان بڕیاریانداوە “بڕیارەکەی دادگا تەمیز بكەنەوە چونکە بڕیارەكە ڕاست ودروست نیە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button