نرخی پێدانی كارەبای نیشتیمانی گران دەكرێت

لڤین:

وەزارەتی كارەبا بڕیاری گرنكردنی نرخی كارەبای نیشتیمانی دەركردووە و بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی كارەبا بەرز دەبێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی كارەبا كە كۆپیەكی دەست (لڤین پرێس) كەوتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان نرخی كرێی كارەبای نیشتمانی بۆ سەرجەم بوارەكان گران دەكات.

بەپێی نووسراوی ژمارە (552)ی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە لە 25ی كانوونی دووەمی 2021 دەرچووە، وەزارەتەكە بڕیاریداوە خشتەی ژمارە (5) لە مەرج و رێنمایی پێدانی وزە كە پێشتر لە ساڵی 2019 دەرچووە هەموار بكاتەوە و بەو شێوەیەش نرخی كارەبا گران دەبێت.

بەگوێرەی بڕیارەكەی ساڵی پێشووتری وەزارەتی كارەبا تا 450 كیلۆ وات 16 دینار بۆ هەر كیلۆ واتێك هەژمار كراوە بەڵام لە هەموارە نوێیەكەدا بووەتە 18 دینار.

بە گوێرەی زیادەی بەكار هێنان نرخیش لەگەڵیدا بەرزكراوەتەوە و پێشتر تا 900 كیلۆ وات كارەبا 20 دینار هەژمار كراوە بەڵام لە بڕیارە نوێیەكەدا بووەتە 24 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button