یەرەکە لە بارەی بۆردومانەکەی گوندی گەڵاڵە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە

لڤین:

فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) راگەیاندراوێکی لەبارەی بۆردومانکردنەکەی 19ی حوزەیرانی 2021 لە گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا “2 هەڤاڵی ژنمان شەهید بوون”.

دەقی ڕاگه‌یه‌نراوەکەی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

وەکو دەزانرێت بەهاوپەیمانی دەوڵەتانی داگیرکەری ئێران‌و تورکیا لەدژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکەو هەپەژە هێرش زێدە بووەو هەوڵدەدەن لەڕێگه‌ی بۆردومان بەباڵەفڕو پیلانگێڕی زیان بگەێننە هێزەکانی ئێمە”.

هەر لەو چوارچێوەشدا لەڕێکەوتی 19ی 6ى 2021 کاتژمێر بەر لەحه‌وتى ئێوارە لەناوچەی شارباژێڕی سەر بەسلێمانی لەئەنجامی هێرشی باڵەفڕێکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا سەیارەیەک بۆردومانکرا.

کاتێک هەڤاڵانی ئێمە پاش ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕێکخستنی دەگەڕانەوە جێی خۆیان، کەوتنەبەر پەلاماری هێرشی داگیرکەری تورکیا و لەو بۆردوومانەدا دوو هەڤاڵی ژن بەناوەکانی ئەکین‌و ئادار شەهیدبوون.

دواتر سەبارەت بە روودانی ئەو هێرشە و هەڤاڵانی شەهید زانیاری زیاتر رادەگەیەنین.

هەروەها لەو هێرش و بۆردوومانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر باخ و باخچە و ماڵی گوندەکە کەوتووە.

ئێمە وەک یەکینەکانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئەکین و شەهید ئادار و هەروەها هەموو گەلی وەڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنی بەردەوامکردنی رێبازی ئەو شەهیدانە ئەدەین.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button