لە بارەی زۆریی کرێی کارەبا بەپێی پێوەری زیرەک ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:
ئەندامێکی لیژنەی پێوەری زیرەک، وەڵامی گلەیی هاوڵاتیان سەبارەت بە کرێی کارەبا بە پێی پێوەری زیرەک، دەداتەوە و چەند زانیارییەکیش سەبارەت بە پرۆسە بەستنی پێوەرەکە دەخاتەڕوو.
عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک، سەبارەت بە زۆریی کرێی کارەبا بەپێی پێوەری زیرەک، لە لاپەڕەی فەرمی وەزارەتی کارەبا ئەم ڕوونکردنەوانەی خستەڕوو.
– تەنیا قەرزەکانی کەڵەکەبوو و لە پێویست زیاتر بەکارهێنانی كارەبا دەبێتە بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
– زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی دەڵێن پارەی زۆریان بۆ هاتۆتەوە، قەرزی كۆنیان لەسەرە و هەندێکیان نزیكەی ساڵێكە پارەی کارەبایان نەداوە.
– بەدواداچوونی زۆرمان بۆ ئەو دەنگۆ و ناڕەزایەتیانە كرد كە گوایە پارەی هەندێك هاوبەش زۆر هاتووەتەوە، لەئەنجامدا دەركەوت کە پێوەرە زیرەكەكە بە دروستی پارەی كارەباكەی خوێندووەتەوە.
– لەمانگی ڕابردوو 250 هەزار ماڵ بە پێوەری زیرەك پسووڵەی كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە و لەم مانگەشدا 400 هەزار ماڵ پسووڵەی كارەبایان پێ دەدرێت.
– ئەو هاوبەشانەی سەرپێچیان لە پێوەرە كۆنەكە یان لە ڕاكێشانی كارەبا كردووە، بەپێی ئەم پێوەرە نوێیە كۆتایی بەم سەرپێچیانە هاتووە، ئەمەش دادپەروەریی لە پێدانی كارەبا بە هاوبەشان مسۆگەر دەکات.
– ووردە ووردە پارەی موەلیدە كەم دەبێتەوە، بەهۆیەوە ئەم بارگرانییە زۆرە لەسەر شانی هاوڵاتیانیش كەم دەبێتەوە.
– لە هەموو جیهان پرۆژەی پێوەری زیرەک بە درێژایی 7-8 ساڵ جێبهجێ دهكرێت، بەڵام ئێمە لەماوەی 1-2 ساڵ ئەم پرۆژەیە به خێراییهكی زۆر پێوانهیی جێبەجێی دەکەین.