لەسەر درەنگ رۆشتنەوە بۆماڵ کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت

لڤین:
کوڕێک بە هۆی ئەوەی برا بچوکەکەی شەوانە درەنگ دەڕواتەوە بۆ ماڵەوە بە گوللە دەیکوژێت.
ئەمڕۆ سێشەمە کاتژمێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە سنوری پارێزگای دهۆک، کەسێک برا بچووکەکەی خۆی دەکوژێت و دواتریش خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، کاتێک دەمەقاڵێ لەنێوان دوو براکەدا دروستبووە، برا گەورەکەی بە گولـلە برا بچووکەکەی خۆی کوشتووە.
ووتیشی، کوژراوەکە ناوی هونەر حوسێنە و لەدایکبووی ساڵی 1999 بووە، دوای ئەوەی دەمەقاڵێیان لە نێواندا دروستبووە لەسەر ئەوەی برا بچووکەکەی بە قسەی خێزانەکەی ناکات و شەوان درەنگ دەچێتەوە ماڵەوە.