سەعدی پیرە: هەرکەسێک سەرۆک کۆماری ئێران بێت جوگرافیا ناگۆڕێت

لڤین:
سەعدی ئەحمەد پیرە، رایگەیاند، ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران بێت یان هه‌ر که‌سێکی تر سه‌رۆک کۆماری ئێران بێت جوگرافیا ناگۆڕێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند “جه‌نابی ئاغای ڕه‌ئیسی یان سه‌رۆک ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران بێت یان هه‌ر که‌سێکی تر سه‌رۆک کۆماری ئێران بێت جوگرافیا ناگۆڕێت، جوگرافیای ئێمه جێگیر ده‌مێنێت، دراوسێ ده‌مێنین”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: ئێمه به‌شێک نیین له ناکۆکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌وڵاته‌کانی دنیادا که هه‌یه، بۆیه من پێموایه سیاسه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان گۆڕانکاریه‌کی زۆر گه‌وره ڕوو نایه‌ت.
دەربارەی دەنگۆی بایکۆتکردنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە کوردییەکانی ئێران، پیرە وتی، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه به‌ڵکو سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌یه که بڕیاریانداوه هه‌تا ئێستا زانیاری ته‌واو نییه که چه‌ند که‌س ئه‌و داخوازییه‌ی جێبه‌جێ کردووه و چه‌ند که‌سیش جێبه‌جێی نه‌کردووه.
پیرە راشیگەیاند: ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌که، له که‌نداو، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته، ڕێزگرتن له وڵاتان و له‌و سنورانه‌ی که هه‌یه، ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان.