راگەیاندنی پەرلەمان: فەرمانبەرێکمان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە

لڤین:
پەرلەمانی کوردستان دەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی بە مادەی هۆشبەرەوە پشت‌راست دەکاتەوە و دەڵێت فەرمانبەرێکی ئاساییی بووە و پەیوەندی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نییە.
دوای ئەوە دوینێ هەواڵی دەستگیرکردنی کەسێک بە ناوی سامان حەسەن، بە ماددەی هۆشبەرەوە بڵاوکرایەوە و باس لەوەکرا کە وێنەگری هێمن هەورامی جیگری سەرۆکی پەرلەمانە، بە‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگەیاندنی پەرلەمان لەو بارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
رەاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه، فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه و ساڵی 2013 دامه‌زراوه له‌ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان.
ئاماژەى بەوەشکردووە: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به‌كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بووه، وێنه‌گری سه‌رۆك یان جێگر یان سكرتێری په‌رله‌مان نه‌بووه، ته‌نها فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بووه.
راگەیاندنی پەرلەمان ئەوەشی وتووە “ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره به‌بڕیاری دادگا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه‌یاسا له‌سه‌روی هه‌موانه‌وه‌یه و پێویسته هه‌موان چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه و بڕیار له‌سه‌ردانی”.
ئەو هەواڵەی بڵاوکرایەوە تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو کە 76 گرام ماددەی هۆشبەری پێبووە و لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا دەستگیرکراوە.