نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕە تەقەکەی ئەمشەوی سلێمانی

لڤین:

بەپێی دواین زانیاریی کە دەست لڤین کەوتووە، لە شەڕەتەقەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سەرچنار، نۆ کەس بریندار بوون کە سەرجەمیان ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەن.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی و لەبەردەم هۆتێل ئەبوسەنا شەڕە تەقە لە نێوان چەند هێزێکدا درووست بوو، هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس لەلایەك و هێزەكانی كۆماندۆی سەربەجەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یش لە لایەکی دیکە.

بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان لە شەڕەکەدا چەکی کڵاشنکۆف و بیکەیسی و تەنانەت دۆشکەش بەکارهاتووە و بۆماوەی 20 خولەک ڕووبەڕووبونەوە و تەقە هەبووە، بەپێی دواین زانیارییش لە بارەی زیانەکەنی شەڕەکەوە، پێنج کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و دوو کارمەندی پۆلیسی فریاکەوتن و دوو پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی کۆماندۆ برینداربوون و دوو پێشمەرگەکە بە برینداریی دەستبەسەرن، دەشوترێت برینی دووکەس لە بریندارەکان سەختە.

تائێستا بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو رووداوەوە بڵاو نەکردوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button