نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێ و پێوانەیی تۆمارکرد

لڤین:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخێکی نوێ و پێوانەیی تۆمارکرد و ئەمڕۆ 75 دۆلاری تێپەڕاند.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە 73 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و ئەمڕۆش یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە سەر و 75 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button