ژنێک بە دەمانچەکەی باوکی خۆی کوشت

لڤین:

ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئێوارەی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ  ناس کورد، ڕایگەیاندووە،”کاتژمێر ٥:٤٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەکی قەرەهەنجیرییەکانی ناحیەی شۆڕش ئاگادارکراین لە ڕوداوی گیانلەدەستدانی ژنێک بە فیشەک، و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکان و ئەمبولاس نێردرانە شوێنی ڕووداوەکە و بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە خۆی کوشتووە”.

سەبارەت بە ناسنامەی ژنەکە، قائیمقامەکە ئاشکرای کردووە،” ئەو ژنە ناوی شەرمین عەزیز سەعدونە و لەدایکبووی ساڵی ( ٢٠٠٠ )ـە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و هیچ منداڵێکی نییە، ڕووداوەکەش لە ماڵی باوکی بووە و بە دەمانچەی باوکی خۆی کوشتووە”.

هاوکات شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە،”تەرمی ئافرەتەکە هێنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەمەڵ ئاسەوری فیشەک بە جەستەیەوە بوو، بۆیە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزشکی دادی سلێمانی کرا”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” لەئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button