چارەنوسی پێنچ دەستگیرکراوی بادینان نادیارە

لڤین:

پێنج کەس لە دەستگیرکراوانی بادینان کە ماوەی ١٠ مانگە دەستگیرکراون تائێستا کەسوکاریان چاویان پێیان نەکەوتووە و  سێ مانگیشە تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنیشیان لێ داخستوون

ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “ئەمڕۆ لە پەڕلەمانی کوردستان پێشوازیمان کرد لە کەسوکاری پێنج لە گیراوانی بادینان کە سێ مانگە هەواڵی گیراوەکانی خۆیان نازانن”.

ئاشکرایشیکردووە، “ئەو پێنج دەستگیرکراوە، ماوەی ١٠ مانگە دەستگیرکراون و لەوکاتەوە هیچ کەسێک لە کەسوکاریان نەیانبینیون، تەنها بەڕێگەی تەلەفۆن چەند جارێک قسەیان لەگەڵ کردوون.”

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەیشکردووە،” بەوتەی کەسوکاری ئەو پێنج دەستگیرکراوە،ماوەی سێ مانگە تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیشیان لێ داخستوون و زیاتر لە سێ مانگە ھیچ ھەوالێکیان نیە و نازانن لە ئاسایش چیان لێ بەسەرھاتووە”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەو پێنج دەستگیرکراوە ئەمانەن:

١ – سلێمان کەمال سلێمان

٢ – جەماڵ خەلیل مەجید

٣ – کارکەر عەباس عەلی

٤ – بەندەوار ئەیوب ڕەشید

٥ – فرست ئەحمد سەعید

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button