دووکەس هێرش دەکەنە سەر کاسبکارێک و بڕێکی زۆر پارەی دەبەن

لڤین:

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین،ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە،” پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە دوو کەسی نەناسراو لەناو بازاڕی قەڵادزێ هێرشیان کردۆتە سەر کاسبکارێک بەناوی ( ڕ . ح . ر ) کە دوکانی کەمالیاتی هەیە و دەستبەجێ گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ڕێوشوێنی یاسایی گیرایە بەر”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” بەوتەی خۆی “بڕی ٤٢٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ١٩،٧٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی لابووە کە هی قەرز بووە و ویستوویەتی لە دوکانەکەی خۆیدا بیداتەوە بە خاوەن قەرز، بەڵام پاش ئەوەی کەمێک سەرقاڵ بووە ٢ کەسی دەمامکدار پەلاماریان داوە و وێڕای بریندارکردنی سەرجەم پارەکانیان لێ سەندووە و پاشان ڕایانکردووە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە و بەڕێز دادوەریش بە ماددەی ٤٠٦/ ٣١ لە یاسایی سزادانی عێراقی بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان. لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button