یاسای هاتووچۆی هەرێم هەموار دەکرێتەوە

لڤین:

یاسای سزادانی هاتووچۆی هەریم دەستکاری دەکرێت و دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردن و ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێڵ و پێ بژاردەکان گۆڕانکاریان تیادا دەکرێت.

ئەسعەد کەریم، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان بەماڵپەڕی پارتى راگەیاند “وەزارەتی ناوخۆ خەریکی پێداچوونەوەیە بە یاسای ھاتووچۆ و یاساکە ھەموار دەکرێتەوە، چونکە ئەو یاسایەی بۆ ھاتووچۆ ھەیە لەسەر دەمی حاکمی مەدەنی عێراق دەرکراوە و لە زۆر لاوە پێویستی بە پێداچوونەوەیە”.

ئاشکراشیکردووە وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی دیکەیە بۆ ھاتووچۆ، بڕیارە لە ھەموو روویەکەوە پێداچوونەوە بە سیستەمی ھاتووچۆ بکرێت.

لە بارەی ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکە وتیشی: ھەر لە دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری تا دەگاتە تۆمارکردن و ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێڵ و پێ بژاردەکان و ئەو سزایانەی دیار دەکرێن بۆ سەرپێچیەکانی ھاتووچۆ دەستکاری دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button