باڵیۆزی ئەمریکا و بارزانی کۆبوونەوە

لڤین:

 باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەو پێشمەرگانەی لە چیای مەتینا شەهیدکران سەرەخۆشی لە سەرۆکی پارتی دەکات و رایگەیاندووە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پاتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبونەوەکە راگەیەندراوێکی بآڵو کردەوە.

بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە رایگەیاند “باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی رابردوو بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و جەختی لەوە کردەوە بۆ وڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی دیکەی عێراق”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button