هاوسەرۆکانی هەدەپە: داواکاری گشتی دژی پارتەکەمان خودی دەسەڵاتە

لڤین:
هاوسەرۆکانی هەدەپە لە دوای بڕیاری دادگای دەستوری تورکیا رایانگەیاند دادگاکە بەو بەڕیارەی بۆ پەسەندکردنی دۆسیەی داخستنی هەدەپە بڕیاری داخستنی خۆی داوە.
دوای بڕیاری دادگای دەستوری تورکیا بە پەسەندکردنی دۆسیەی تاوانبارکردنی پارتی دیموکراتی گەلان هەریەکە لە میدحەت سانجار و پەروین بوڵدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: ئەگەر دادگای دەستوری بڕیاری داخستنی هەدەپە بدات، بڕیاری داخستنی خۆی داوە.
سەنجار وتیشی: ئەم تاوانبارکردنە لە بارەگای مەهەپە ئامادە کرابوو، لە یەکە یاساییەکانی کۆشک کۆتایی هات و بۆ سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵا ناردرایەوە دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت کە داواکاری گشتی لە دۆسیەکە خودی دەسەڵاتە.
ئەو وتیشی وەک چۆن لەم دۆسیەیەدا داواکاری گشتی خودی دەسەڵاتە بە هەمانشێوەش پارێزەرانی دۆسیەکە خودی خەڵک دەبن، وتیشی: دادگای دەستوری دەرفەتی هەبوو بەشێوەیەکی بنەڕەتی تۆمەتەکە ڕەت بکاتەوە هۆکاری یاسایی و ویژدانی پێویست هەبوو بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، ئەگەر رەتیبکردایەتەوە ئەوە بە ناوی هیوای دیموکراسییەوە پەیامی گرنگی دەنارد.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەدەپە ناکوژێتەوە، هێزی بەردەوامی پێدانمان هەیە بڕیارەکە لەم بابەتەدا تەنیا ئاراستەی هەدەپە ناکرێت. ئەگەر دادگای دەستوری بڕیاری داخستنی هەدەپە بدات، بڕیاری داخستنی خۆی داوە ئێمە سوورین، تا کۆتایی بەرگری لە هەدەپە دەکەین، ئێمە هەدەپە بە زیندوویی دەهێڵنەوە، کەس گومانی نییە هەدەپە ڕێکخراوێکی فکرییە و ڕەگوڕیشەی بەهێزی هەیە نەک تەنیا لە تورکیا بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین.