وەزارەتی گواستنەوە لەبارەی وەرگرتنی 20٪ی فرۆشی هێڵەکانی ئینتەرنێت روونکردنەوە دەدات

لڤین:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لەبارەی وەرگرتنی ٢٠% باجی فرۆشراوەکانی ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەڵێت، تائێستا ھیچ رێنماییەکی تایبەت بە دیاریکردنی باج لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەرنەچووە.
کاروان رەزا، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ رێنماییەکی تایبەت بۆ دیاریکردنی باج لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەرنەچووە و رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
ئەوەس لە کاتێکدایە کە لە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی سیستەمی کۆرکردنەوەی باج و یەکێک لە بڕگەکان تایبەت بوو بە ھێڵەکانی ئینتەرنێت و وەرگرتنی ٢٠% باجی فرۆشراوەکان ھاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکە لە عیراق کە پابەند کراون.
سەبارەت بە نرخ و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیش، کاروان رەزا وتی “لە ئێستا ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی وڵاتانە لە خزمەتگوزارییەکانی و نرخەکانیش بەراورد بە ھەندێک وڵات کەمترە و بەراورد بە عیراق و چەند وڵاتێکی دیکەش زۆر پێشکەوتوترە”.