کاردۆ محەمەد: 

دەستپێشخەری بۆ لایەنە کوردیەکانی دیکە دەکەین بێنە ناو هاوپەیمانی کوردستانی

لڤین:

ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند، بە نیازن وەک گۆڕان و یەکێتی دەستپێشخەری بۆ لایەنە کوردییەکانی تر بۆ ئەوەی بێنە ناو هاوپەیمانی کوردستانی.

کاردۆ محەمەد، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: گۆڕان له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ عێراق داوای هه‌بوو که‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان گفتوگۆی کرد به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ مافی ده‌ستوری ئیستحقاقی کێشه‌ی کورده‌ که‌ خاوه‌نی یه‌ک گوتار و یه‌ک به‌ره‌ بین.

ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، وتیشی: له‌دوای گفتوگۆ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که‌ لێکتێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی که‌وته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئاستی عێراق.

ئەو وتیشی بە نیازن وەک گۆڕان و یەکێتی دەستپێشخەری بۆ لایەنە کوردییەکانی تری وەک (پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە ئیسلامییەکان) بکەن بۆ ئەوەی بێنە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی دەشڵێت “پێویسته‌ ئێمه‌ یه‌کگرتوو بین و یه‌ک هه‌ڵوێستمان هه‌بێت و کۆتایی به‌و دیده‌ حیزبیه‌ بهێنیین له‌ئاستی عێراق که‌ تائێستا مامه‌ڵه‌ی پێکراوه‌، وه‌ زۆر ده‌رفه‌تیشمان له‌ده‌ستداوه‌، وه‌ هاوسه‌نگی هێزیش گۆڕاوه‌.”

ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هیچ کاریگەری هەبێت لەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێم لەوبارەیەوە ديڵێت ” ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ له‌ڕێککه‌وتنه‌کان به‌شداریکردن یان هاوپه‌یمانێتی له‌ پرۆسه‌ی حکومه‌ت به‌شداریکردنی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئاستی عێراق”.

کاردۆ محەمەد وتیشی “ڕێککه‌وتن حیکمه‌ته‌که‌ی له‌جێبه‌جێکردندایه‌، واتە هه‌ر مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز نه‌بێت بۆیه‌ به‌گرنگی ده‌زانم که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ به‌ده‌ردی ڕێککه‌وتنه‌کانی تر نه‌چێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button