پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت تا ٨٠ دۆلار دەکرێت

لڤین:

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا ماوەی چەند رۆژێكە روو لە بەرزبوونەوەیەو ئەمڕۆ ( یەكشەممە، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلارو ٥١ سەنت.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەدا،” گەشبینین بەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا زیاتر بەرزببێتەوە”.

هەروەها وتیشی:” پێشبینی دەكەین، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا، بگاتە ٨٠ دۆلار”.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاشكراشیكرد،” لەلایەن لیژنەیەكی ھاوبەشەوە كە بەسەرۆكایەتی ئیسحان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراقەوە پێكهێنراوە، مانگانە نرخی نەوتی هەناردەكراو دیاری دەكرێت”.

هەروەها پلانی وەزارەتی ئاشکرا کرد و وتی،” ئامانجمانە نەوت ھەناردەی سەرجەم بازاڕەكانی جیھان بكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button