بۆ یەکەمجار لە مێژووی سلێمانیدا ژنێک بووە جێگری پارێزگار

کەمێک پێش ئێستا و بۆ یەکەمجار لە مێژووی شاری سلێمانیدا، لەیلا عومەر عەلی، لە پشکی یەکێتی، وەک یەکەم ژن پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی وەرگرت.

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەدا دەنگی لەسەر کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەیلا عومەر عەلی-دا، بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی و ناوبراو بە دەنگی سەرجەم ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە کە 27 دەنگ بوو هەڵبژێردرا.

جگە لە لەیلا عومەر عەلی، دوو کەسی دیکە سیڤی خۆیان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی پێشکەشکردبوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا، د.سەباح نەسردەین هەورامی، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستی و عەلی رەئووف، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار هەڵبژێردران.

لەیلا عومەر عەلی کێیە؟

– ساڵی 1975 لە سلێمانی لەدایکبووە

– ساڵی 1996 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی سەلاحەددین تەواوکردووە

– فەرمانبەربووە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دامەزراوە

– ساڵی 2000 بووەتە جێگری بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی

– ساڵی 2005 بووەتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی

– لەناو ئۆرگانەکانی یەکیتیدا پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بووە و ئێستا ئەندامی یەدەگی ژنە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی

– ئەمڕۆش بۆ یەکەمجار لە مێژووی شاری سلێمانیدا وەک ژنێک بە جێگری پارێزگاری سلێمانی هەڵبژێردرا

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button