یەكێتیی و گۆڕان رێككەوتنی سیاسی نێوانیان واژۆ كرد

لڤین:

بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، رێككەوتنی پێكهێنانی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردن و بەیەكەوە كاركردن لەنێوان هەردوو حزبەكەدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق واژۆ كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ ( یەک شەممە ، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بەئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكانی یەكێتیی و عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی گۆڕان، دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەردەوامی كاری بەیەكەوەیی واژۆ كرا.

لە دەستپێکی مەڕاسیمەکەدا، عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی گۆڕان لەوتارێكدا رایگەیاند،” دوای زنجیرەیەك كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتیی گەیشتینە ڕێككەوتن، ڕێككەوتنەكەشمان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق”.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بەوەشكرد،” دەرفەتی گونجاو لە بەردەستدایە دوای هەڵبژاردن هەمو لایەنەكان لە بەرەیەكی فراواندا كۆببینەوە، یەكێتی و گۆڕانیش بە هەستكردن بە لێپرسراویەتی ڕێككەوتنەكەیان پەسەند كردوە”.

دواتر بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،ئاماژەی بەوەكرد،” رێككەوتنەكە هەنگاوی یەکەمی بە دیهێنانی خەونەکانی كۆچكردووان مام جەلال و نەوشیروان مستەفایە، هەوڵیشە بۆ ( سلێمانییەکی باشتر، کوردستانێکی باشتر و عێراقێكی باشتر)”.

هاوسەرۆكی یەكێتی دووپاتیكردەوە، “ئەگەر بەم ڕۆحییەتە کاربکەین خزمەتێکی باش دەکەین، دۆخی کوردستان وەک پێویست باش نییە، بەیەکەوە دەبێت کارێک بکەین بەرنامەی هەردووکیان (مام جەلال و نەوشیروان مستەفا) تەواو بکەین”

پاشان لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی لەوەكرد،” شەرەفێكی گەورەیە لە ژێر سێبەری هاوپەیمانی كوردستان كۆبووینەتەوە”.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەیشكرد،” هیوادارین ئەم هاوپەیمانییە ببێتە مایەی خۆشی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان”.

ڕایشیگەیاند،” ئەم هاوپەیمانییە تەواوكەری ڕێككەوتنی مام جەلال و كاك نەوشیروانە و ئەركی هەمووانە ئەم هاوپەیمانییە وەك بیلبیلەی چاومان ببپارێزین”.

لاهور شێخ جەنگی ئاشكرایشكرد،” ئەگەر یەكڕیز نەبین ناتوانین ئامانجەكان بەدەستبهێنین و جەختیشكردەوە ئەگەر كورد یەكدەنگ بێت لە بەغداد دەتوانین یەكلاكەرەوە بین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button