هێمن هەورامی:

پێویستە عێراق هەرێمی کوردستان لەداگیرکارییەکانی تورکیا بپارێزێت

لڤین:

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ / ٦ / ٢٠٢١ ، شاندێكی باڵاى په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی قه‌زای شێخان-ى كردو سه‌ره‌تاش سه‌ردانی ماڵی میرى ئێزدییانى كردو له‌لایه‌ن میر حازم میر ته‌حسین به‌گ، میرى ئێزدییان پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.

جێگری سەرۆکى پەرلەمان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ میری ئێزیدییان ڕایگەیاند،” پێویستە عێراق هەرێمی کوردستان لەداگیرکارییەکانی تورکیا بپارێزێت.

راشیگەیاند، ” تەواوی پەرلەمانتاران بە جیاوازیی بۆچوونیان پاڵپشتی لە مافی ئێزیدییەکان دەکەن”.

باسی لەوەشکرد،” هێشتا نەچوونەتە ناوەڕۆکی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام دەستوورێکی عەلمانی یان ئاینی ئیسلام بنەمای یاسا دانانی بێت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دەبێت دەستوور کوردستان یەکبخات”.

بەبیانووی بوونى گەریلاکانی پەکەکەوە لەناو خاکى هەرێمدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکى لەناو هەرێمی کوردستانی دەستپێکردوەو زیاتر لە ٣٥ بنکەو بارەگانى لەناوچە سنورییەکان دروستکردوەو هاوکات دارستانەکانى ئەو ناوچانە دەبڕێتەوەو دارەکانیشى دەباتەوە وڵاتەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button