هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد

لڤین:

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ ( ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كى ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە،” بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێیدا جێگیرکراوە چەند موشەکێکی ئاڕاستەکراوە و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرانەکراوە.”

 شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند،” هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو هێرشەی کە بە کاتیۆشا کراوەتەسەر سەربازگەی عەین ئەسەد.”
لە چەند مانگی رابردووشدا، ئەو بنکە سەربازییانەی، کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تیایدا جێگیراکراون روبەڕوی هێرشی موشەکیی بوونەتەوە.

 

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندینجار بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە فرۆکەخانەی بەغدا و عەین ئەسەد و بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کرانە ئامانج و زیانیان لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button