جەمیل هەورامی بە سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە

لڤین:
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، جەمیل هەورامی وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە بۆ جاری دووەم هەڵبژاردەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەئامادەبونی نزیکەی 800 ئەندامی کۆنگرەی دووەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان، جەمیل هەورامی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە.
جەمیل هەورامی ڕایگەیاند، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان تەنها ئامانجی خزمەتکردنی پێشمەرگەیە و لەماوەی رابردودا ئەوەی پێیانکرابێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵەکە و پێشمەرگەی کوردستان درێغییان نەکردووە.