به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگای ٦٤١ گوند داخراون

به‌فربارینی زۆر رێگای ٦٤١ گوندی له سنووری پارێزگای سیواس داخست.
شه‌پۆلێکی به‌فربارین لە ئێوارەی دوێنێوه سنوری پارێزگای سیواس-ی لە تورکیا گرتووه‌ته‌وه، بەو هۆیەشەوە رێگای ٦٤١ گوند بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆرەوە داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری رێگاوبان و گواستنەوەی سەربە فه‌رمانگه‌ی هەرێمیی تایبه‌ت، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیای ڕاگەیاندووە كه سەرەڕای ئەوەی تیمه‌كانیان به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێر له هه‌وڵدان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به روی هاتوچۆدا، بەڵام زۆری بەفرەکە وای کردووە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیانی گوندەکان دروستبێت.