قوباد تاڵەبانی: بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگاکان

لڤین:
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و گفتۆگۆیان لەبارەیی کێشەکانی پارێزگا کە کرد بڕیارە بەمزوانە شۆرکردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاکان جیبەجێ بکرێت.
قوباد تاڵەبانی، سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری دهۆكەوە پێشوازی لێكرا لەبارەی كێشە و گرفتە ئیدارییەكان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە چوارچێوەی لا مەركەزییەت و باشتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان گفتوگۆیان كرد.
جێگری سەرۆك وەزیران لە کۆبونەوەکەدا وتی “بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بەرێوبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەوەی بتوانن زووتر و باشتر خزمەتی ھاوڵاتیان بكەن”.
پارێزگار و بەرپرسانی ئیدارەی دھۆك چەند داواكارییەكیان خستە بەردەم جێگری سەرۆك وەزیران كە پەیوەستن بە خزمەتگوزاری و كێشەكانی وشكەساڵییەوە، لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی بەڵێنی-دا حكومەتی هەرێم كار لەسەر چارەسەركردنیان بكات.