وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبونەوەی کارەبا ئاشکرا دەکات

لڤین:

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی کێشە تەکنیکیەکانەوە ڕێژەی کارەبا کەم بۆتەوە و بەم زووانە چارەسەر دەکرێت و دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی.

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم،ی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی (400) مێگاوات لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات نزمبووەوە ، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەباش بەرز بووەوە بە ڕێژەی (600) مێگاوات لەلو بارەیویە دەڵێت: لە سەرەتای مانگی حوزەیران، خواست لەسەر کارەبا (3800) مێگاوات بوو، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ (4400) مێگاوات بەرزبووەوە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەهۆی کێشەی تەکنیکی ئەو جەند وێستگەیە لە کار کەوتووە و دەشڵێت بەم زووانە چارەسەر دەکرێت و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستی جاران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button