لە سلێمانی بەهۆی دەمەقاڵێوە گەنجێک بە گوولە دەکوژرێ

لڤین:

بەهۆی دەمەقاڵێوە کەسێک بە گوللـە دەسڕێژلە دووکانێک دەکات و بەهۆیەوە و کەسێک دەکوژێت و کەسێکی دیکەش برینداردەکات.

 

سەرکەوت ئەحمەد؛ وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی کەسێک چووەتە دوکانێکەوە و لەوێ لەگەڵ دوو برادا کە خاوەنی دووکانەکە بوون بووەتە دەمەقاڵێیان.

 

وتەبێژی پۆلیسی ڕوونیشی کردەوە؛ کەسەکە ڕۆشتووە و دواتر گەڕاوەتەوە و تەقەی لە دووکانەکە کردووە و یەکێک لەو دوو برایە کوژراون و کەسێکی دیکەش کەهاتووە بۆدووکانەکە لە کاتی شت کریندا لەوێ بریندار بووە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ناسنامەی بکوژەکە دۆزراوتەوە و لەئێستادا بەشوێنیدا دەگەڕێن بۆ دەستگیرکردنی بەڵام نادیارە، بریندارەکەش گولـلە بەر قاچی کەوتووە و تەندروستیی لەئیستادا جێگیرە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button