ئەنوەر شێخە: هەموو ژیانم تەرخان دەکەم بۆ سزادانی کەسەی بوهتانی بۆ کردووم

لڤین:

 ئەنوەر شێخە پزیشکی پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لەوەدەکەن ئەو هۆکاری پەراوێزخستنی نەخۆشخانەی ھیوایە هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر بگەڕێتەوە هەموژیان تەرخان دەکات بۆ مەحکەمە تا ئەو کەسە سزای خۆی وەردەگرێت.

 

ئەنوەر شێخە لەنوسێنێکدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەری بڵاوبووەتەوە دەڵێت “من هێندێک ناساغم و لەئەمریکام، شەرتە هەر گەڕامەوە هەموو ژیانم تەرخان کەم بۆ محکمە و محامی تاکو سزای خۆی وەردەگرێت. دەبێت ئەو بوهتانە ناڕەوایانەی بسەلمێنێت.”

 

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مەترسی داخستنی نەخۆشخانەی هیوا، ناوی ئەنوەر شێخە هات کە نەخۆشخانەیەکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای قەیوان هەیە و تۆمەتبار کران بەوەی کە هەوڵ دەدەن نەخۆشخانەی هیوا دابخرێت.

 

ئەو پزیشکەی شێرپەنجە ئەوەشی روونکردووەتەوە “چۆن ویژدان و دەستم تێی دەچێت تێکی بدەم؟!، من لە 3٪ی نەخۆشخانەکەم ئیشی شێرپەنجە دەکات و هەموو مانگ لە زەرەردایە! گەر ڤیلاشم وەرگرتبوو وەعدی پیاو ئەیدەمە ئەو. حاڵمان بۆیە خۆشە پەرلەمانی وامان هەیە، من ژیانم کرد بەبەر خزمەتی شێرپەنجەی کوردستاندا چۆن دڵی هات وەها پێم بوەڕێت”.

 

پێش ئەو روونکردنەوەیەی ئەنوەر شێخە دوێنێ تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لەراگەیەنراوێکدا وتبووی “د.ئەنوەر شێخە ئیش بۆ ئەوە ئەکات کە نەخۆشی شێرپەنجە لە هیواوە ڕاکێشن بۆ مۆڵەکەى، لەم کاتەشدا هەموو سیستمی ئایتی نەخۆشخانەی هیوا ئێستا لە لای ئەنوەر شێخەیە”.

 

تۆڕی پاراستنی تەندروستی ئەوەشدەخاتەڕوو “ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارانەی ئەنوەر شێخە ئەکەین، دڵنیاشیان ئەکەینەوە کە هەموو رێگا یاسایی و مەدەنییەکان دەگرینەبەر بۆ سزادانی ئەوانەی کە چاوچنۆکانە دەست بۆ گیرفانی نەخۆشەکانی شێرپەنجە دەبەن”.

 

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button