مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئیبراهیم رەئیسی دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا.
مه‌سرور بارزانی، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، نووسیویه‌تی “پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران”.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه “حكومه‌ته‌كه‌م ده‌یه‌وێت كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزگرتنی هاوبه‌ش بونیات نراون، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه”.
ئەوەش دوای ئەوە دیت کە دوێنی وەزیری ناوخۆی ئێران ئەنجامی دەگی هەر چوار کاندیدەکەی سەرۆکایەتی کۆماری راگەیاند کە تیایدا ئیبراهیم رەئیسی بە کۆکردنەوەی نزیکەی 18 م،لیۆن دەنگ بووە براوەی خولی ١٣هەمینی سەرۆکایەتی کۆمار.