ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لەمەودوا بە پێی تایبەتمەندی عێراقی دەبێت

لڤین:

وەزارەتی پلاندانانی عێراقی، ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەکراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقین، لەمەودوا ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە پێی تایبەتمەندی عێراقی دەبێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، ڕایگەیاندووە،” لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەرکراوە و بڕیارەکەش کاراکراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بە ھاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، لە ڕووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەکە دواخراوە”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،” بە مەبەستی فەراھەمکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتی، لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن، دەبێت بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەکراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقین، لەبەرئەوە دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕێگە نادرێت جگە لە تایبەتمەندی عێراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاوردە بکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button