ڤاكسینی ئەسترازینكای بۆ خوار تەمەن ٤٠ ساڵ قەدەغەكرا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە گەشتاندنێکدا کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیەکانی سەر بەو وەزارەتی ناردووە، لە ڕێکەوتی ( ١٦ / ٦ / ٢٠٢١ ) و بە ژمارە ( ٧١٢٩ ) و بە واژووی وەزیری تەندروستی، ڕایگەیاندووە:

ئاماژە بە نوسراوی تەندروستی و ژینگە / فەرمانگەی تەندروستی ژمارە د.ص.ع / ٩ / ٤ / ٥٧١ لە ١٦ / ٦ / ٢٠٢١ بڕیاردار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

  • ئافرەتی شیردەر بکوترێن بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەبەر نەبوونی بەڵگە کە بیسەلمێنێت کەوا ڤاکسینی کۆرۆنا زیانی هەیە لەسەر تەندروستی منداڵەکان کە شیری دایکیان دەخۆن، بۆیە پێویستە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە لەڕووی پتەوکردنی تەندروستی و ڕاگەیاند سەبارەت بە گرنگی ئەو توێژە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.
  • پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری ئەسترازێنیکا تەنها بۆ ئەوکەسانەی کە تەمەنیان لەسەروو ( ٤٠ ) ساڵیەوەیە وە بەردەوام بوون بە پێدانی ژەمی دووەم لەو ڤاکسینە بۆ ئەو کەسانە کە ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و هیچ کاریگەری لاوەکیان نەبووە.
  • دەکرێت ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری سینۆفارم بدرێت بەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەرووی ( ٦٠ ) ساڵی لەبەر بوونی ڕاسپاردە لەوبارەیەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button